قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ر به سوپای پاسداران هێرشی كرده سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابی و حكوومه‌تی سعوودییه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد تۆڵه‌ی كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی زاهیدان له سعوودییه بكاته‌وه.
له‌و باره‌وه ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له زاری قاسم سوله‌یمانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابی هۆكاری ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و خوێن ڕشتنه له ناوچه‌كه‌و به ناوی داعشه‌وه دوو وڵاتی عه‌ره‌بی وێران كرد‌و زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندن و به سه‌دان هه‌زار له كه‌سانی بێ تاوانی ئه‌و دوو وڵاته كوژران.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران یارمه‌تی ئه‌و دوو وڵاته‌ی دا‌و ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی له‌ناوبرد به‌ر له‌وه‌ی بگاته سنووری ئه‌و وڵاته.
سوله‌یمانی گوتی: ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌م دواییه كرایه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو پاسه‌كه‌دا بوون بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن كاری مرۆڤ نییه و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی تۆڵه له به‌كرێگیراوه‌كان ده‌كاته‌وه له هه‌ر كوێیه‌ك بن كه ئه‌و هێرشه‌یان له زاهدانیان ئه‌نجام دا.
ئاماژه‌ی به پاكستانیش كرد‌و ڕوونی كرده‌وه كه نابێت ئه‌و وڵاته به پاره‌ی سعوودییه خاكی خۆی بكاته شوێنێك بۆ زیان گه‌یاندن به وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه‌یش ئێران و هندستان و ئه‌فغانستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.