Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 07:10

به‌ دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی کێشه‌کانى به‌رده‌م پێکهێنانی حکوومەت چاره‌سه‌ر ده‌کرێن

پەرلەمانتارێكى کوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی ئه‌مه‌ى ئاشكرا كرد
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانتارێکی كوردستان دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاشکرا كرد.

زانا مەلا خالید پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی بە باسنیوزی ڕاگەیاند هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی کوردستان بەڕێوەیە و بە دەستپێشخەری سەرۆك مەسعود بارزانی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر دەكرێن.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بە ناوی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دا و گوتی حكوومەتی نوێ لەلایەن پارتی، یەکێتی، گۆڕان، سۆشیالیست و پێکهاتەکانەوە پێك دەهێندرێت.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک دووپاتی کردەوە کە سەرۆک بارزانی داوای کردووە ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە زووترین کاتدا کۆبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.