له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌رێم گۆڕانكاری له‌شێوازی تۆماركردنى ئۆتۆمبێلی نوێ ده‌كات
له‌نووسراوه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌رێمدا به‌ژماره 767 له‌به‌رواری 21 ى 1 ى 2019 ، وێنه‌یه‌ك ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پارێزگاكان كراوه و هاتووچۆی سلێمانیش رایده‌گه‌ێنێت ، پێویسته كۆمپانیاكانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانیان له‌بڕی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى نووسراوه ته‌نها بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ كار به‌م گرێبه‌سته ده‌كرێت ، بنووسن ئه‌بێت له‌دوای واژۆ كردنى ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ بكه‌یت به‌مه‌به‌ستى تۆمار كردنى
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 60 رۆژ ساڵانه تابلۆ وه‌رنه‌گری سزا ده‌درێی به‌بڕی 1000000یه‌ك ملیۆن دینار به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كاری پێویست به‌پێى تایبه‌ت مه‌ندی به‌شه‌كان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.