لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له درێژه‌ی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی كه به‌رده‌وام له بنكه‌و فێرگه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، له بنكه‌كانی سلێمانی و بنه‌سڵاوه‌و ئه‌تروش چه‌ند خولێكی مه‌شق كۆتاییان پێهات، كه سه‌دان پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ر تیایاندا به‌شدار بوون و له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه وانه‌و مه‌شقیان له بواره زانستیه‌كانی سه‌ربازیدا وه‌رگرت و سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و خولانه‌ی راهێنانیان ته‌واو كرد ، به‌مه‌ش وزه‌و توانایه‌كی زیاتری زانستی په‌خشی ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باشتر ده‌چێته‌پێش بۆ هه‌بوونی هێزێكی مۆدێرنی سه‌ربازیی.
بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك
له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك له ئه‌تروش،خولێكی مه‌شقی سه‌ربازیی به كۆتا هات كه بۆفهوجی 2ی لیوای 14ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانله‌لایه‌ن بنكه‌ی ناوبراو به ھاوکاری سەنتەریھەماھەنگی مەشقی کوردستان KTCC كرابووهونزیكه دوو مانگی خایاند‌و سه‌دان پێشمهرگهوئهفسهر تیایدا به‌شداربوون.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه‌دا نوێنه‌ری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان وتارێكی پێشكه‌ش كردوتیایدا وتی، ئێمه وه‌ك هێزی هاوپه‌یمانان له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شقی كوردستان زۆر به پهرۆشهوهیارمهتی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین له‌م جۆره مه‌شقانه‌دا تائه‌م ئه‌نجامه سه‌ركه‌وتوانه به‌ده‌ست بهێنین ، به‌تایبه‌تی سوپاسی ئه‌و پێشمه‌رگه دلێرانه ده‌كه‌م كه‌ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ممان وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامهیدهرچوونیان له‌م خوله‌دا وه‌ربگرن من سوپاسیاندهكهم بۆ ئه‌و ئاره‌زووه گه‌رمه‌ی بۆ مه‌شقكردن هه‌یانه،هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا عهمیدسهلاح فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك له‌وته‌یه‌كیدا، به‌گه‌رمی سوپاسی هێزی هاوپهیمانانیكرد كه به جدی هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كردووه له‌شه‌ڕی داعش دا‌و هه‌روها له رووی لۆجستی ومه‌شقی سه‌ربازییشه‌وه رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوه له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه‌و راهێنان و مه‌شقكردن به‌پێشمه‌رگه، وتیشی، ئه‌و هاوكارییه‌ی هاوپه‌یمانان بۆئێمه جێگه‌ی بایه‌خ و پێزانینه‌و ، هیواشی خواستهاوپهیمانان له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌یان به‌رده‌وام بن. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا فه‌رمانده‌ی بنكهكهسوپاسی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی فه‌وجی 2ی لیوای14ی كرد كه له خوله‌كه‌دا به‌شدارییان كردووهودڵسوازنه پابه‌ندی كات و به‌رنامه‌ی خوله‌كه بوونه.
له‌كۆتایی رێوره‌سمی خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌و دیاری پێشكه‌ش به سه‌ركه‌وتووان و به‌شداربووانی خوله‌كه كران.


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.