ن/ ئاری ئاغۆك
كاتێ قوتابی له‌ناوه‌ندی خوێندندایه ،جیهانی بیركردنه‌وه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵه لایه‌نێكی هه‌مه‌چه‌شنی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری ده‌دۆزێته‌وه ، كه‌هه‌ر لایه‌نه‌و گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه له‌بواره‌كانی ژیاندا ، بۆیه ناكرێ ژیان و بیركردنه‌وه‌ی قوتابی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی خوێندنی پرۆگرام و زانست و زانیاری گرێ بده‌ین ، چونكه له‌و دیوو فێربوون و زانست و زانیاری ، جیهانێك هه‌یه پێ ی ده‌ڵێن (په‌روه‌ره‌ی رۆشنبیری ) .
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش ده‌بێت له‌سه‌نته‌ری خوێندندا گرنگی پێ بدرێت و به‌ره‌و فراوانی و گه‌شه‌سه‌ندن بروات ، یه‌كێك له‌و رێگه سوود به‌خشانه‌ی كه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌كی باش بۆ فێربوون و تێگه‌یشتنی قوتابی ، له بابه‌تی ڕۆژانه‌ی و لایه‌نی رۆشنبیری و گه‌شه‌ی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی بریتیه له( ئه‌نجامدانی پێشبركێ ی زانستی و رۆشنبیری قوتابخانه‌كان ) ، كه به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ساڵانه به‌گرنگی و بایه‌خێكی زۆره‌وه ئه‌م چالاكیه بۆ قوتابی سازده‌كه‌ن ، جا چ پێشبركێ ی نێوان پۆڵه‌كان بێت ، یاخود پێشبركێ ی نێوان قوتابخانه‌كان بێت , ئه‌وا بێگومان جێگای ده‌ستخۆشی و ستایشه ، بۆیه لێره‌دا گرنگی و لایه‌نه باشی و سوود به‌خشه‌كه‌ی ئه‌م پێشبركێیانه له‌چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین ،تاوه‌كو سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن بیركردنه‌وه‌و جیهانی چێژ به‌خشی قوتابی له‌نێو ئه‌م چالاكیه بدۆزنه‌وه.
یه‌كه‌م:گرنگترین خاڵ له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پێشبركێیانه بریتیه له ئاشنابوونی قوتابی له زانست و زانیاری بابه‌تی هه‌مه‌چه‌شنی نێو پرۆگرامه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان , كه ده‌بێته هه‌نگاوێكی رۆشه‌نفكری خودی و دواتر به‌ره‌و ئاسۆی فراوانبوون و زانیاری ده‌چێت .
دووه‌م:له‌رێگه‌ی ئه‌م پێشبركێیه‌وه قوتابی هه‌وڵی گفتوگۆی نێوان یه‌كتر ده‌ده‌ن , بۆ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك . گروپه‌كان پرس و ڕاوێژ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن , دواتر به‌یه‌ك ئه‌نجام وه‌ڵامه‌كه ده‌رده‌بڕن , ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ زێتر لێكتر حاڵی بوونی نێوان قوتابیه‌كان و دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خوێندنی له نێو پۆڵ و ده‌ره‌وه‌ی پۆل.
سێیه‌م:دروستكردنی كه‌شێكی هه‌مه‌ره‌نگی كراوه , دوور له دانیشتنی نێو پۆڵ و وانه‌ی رۆژانه , ئه‌مجاره‌یان قوتابی له‌سه‌ر سه‌كۆی شانۆیه , قوتابی پرسیار ئاراسته‌ی قوتابی ده‌كات , جا پرسیاره‌كان پرسیاری پرۆگرامی بێت , یاخوود رۆشنبیری یا هه‌مه‌ره‌نگ . ده‌ره‌نجام ئه‌م شێوازه ده‌بێته هۆكارێك كه قوتابی دوور بكه‌وێته‌وه له‌فشاری ده‌روونی و ژیانی رۆژانه‌ی دووباره‌یی له نێو پۆل و قوتابخانه.
چواره‌م:هاندانی گروپه‌كان له لایه‌ن ئاماده‌بوانی نێو هۆڵ , به‌چه‌پڵه‌ی ووزه به‌خشی مامۆستا و قوتابی و كارگێری قوتابخانه , پردی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و رێز و هاندان له‌نێوان ئاماده‌بووان به‌گشتی و قوتابیانی به‌شداربووی پێشبركێ به‌تایبه‌تی په‌یدا ده‌بێت , ئه‌مه‌ش جوانترین حاله‌تی په‌روه‌رده‌یه كه هه‌میشه پسپۆرانی ئه‌م بواره خاڵی به‌هێزبوون و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی قوتابی و مامۆستا و كارگێری قوتابخانه به‌خاڵی سه‌ركه‌وتن داده‌نێن.
پێنجه‌م:ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی قوتابیانی به‌شداربووی پێشبركێ ده‌كرێ , ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك و وه‌ڵامێكی له‌بیرنه‌كراو هه‌م له‌لایه‌ن گروپه‌وه هه‌م له‌لایه‌ن قوتابی ئاماده‌بووه‌وه , دواتر له كاتی تاقی كردنه‌وه‌كان پرسیاری هاوشێوه بكرێت , ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه‌ی زووتر ده‌زانرێت , چونكه ئه‌م جۆره پرسیار‌و وه‌ڵامه شێوازێكی كراوه‌یه‌و له‌بیرناكرێت .
ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی تر له چوارچێوه‌ی بایه‌خی زیاتر و گرنگی زیاتر به ئاستی رۆشنبیری و توانای زانستی و هونه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه و بوێری و نه‌ترسی , هه‌مووی له ناوه‌رۆكی ئه‌م پێشبركێیانه دروست ده‌بێت , كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاشتی تێگه‌یشتن و فێربوون و زانست و زانیاری قوتابی , بۆیه لێره‌دا پێشنیاز ده‌كه‌ین , لێژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی هونه‌ری و وه‌رزشی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه , ساڵانه پلان و به‌رنامه‌یه‌ك دابنرێت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن , (بنه‌ره‌تی) له‌ئاستی بیركردنه‌وه‌و توانای قوتابی ,( ئاماده‌یی)ش له‌ئاستی تێگه‌یشتن و پرۆگرام و فێربوون و لایه‌نی بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیری قوتابی , سه‌رپه‌رشتی ئه‌م چالاكیه گرنگه بكات و به‌گشتاندێك شێواز جۆر و پێشبركێ ی نێوان پۆله‌كان و نێوان قوتابخانه‌كان دیاری بكات , دواتریش گروپه سه‌ركه‌وتووه‌كان دیاری و بڕوانامه‌یان پێشكه‌شبكرێت , ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێكی مه‌عنه‌وی تاوه‌كو قوتابی هه‌م قوتابخانه‌ی لا خۆشه‌ویست بێت , هه‌م بابه‌ت و وانه‌ی رۆژانه‌ی لا گرنگ و بایه‌خداربێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.