Erbil 38°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 18:04

باڵیۆزێکی نوێی قەتەر لە بەغدا دەستبەکار دەبێت

پێدانی ڤیزا لە نێوان هەر دوو وڵاتدا ئاسان دەكرێت
باڵیۆزێكی نوێی قەتەر لە بەغدا دەستبەكار دەبێت
کوردستان TV
100%

موتڵەگ قەحتانی نێردەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە عێراق رایگەیاند كە باڵیۆزێكی نوێی وڵاتی قەتەڕی لە بەغدا دامەزراند  و روونیشیكردەوە كە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئەم باڵیۆزە نوێیە دەست بە كار دەبێت .

قەحتانی روونیشیكردەوە كە باڵیۆزی نوێی قەتەر باڵپشتی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق و سەروەریەكەی دەكات .

لە لایەكی دیكەوە قەحتانی رایگەیاند كە دانوستانەكانی نێوان بەغداو دۆحە بەردەوامن بۆ جیاكردنەوەی پاسەپۆرتە تایبەت و دبلۆماسییەكان لە پێدانی ڤیزا لە نێوان هەر دوو وڵاتدا .  
 
 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.