یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر یانه‌ی چێڵسی سه‌پاند، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی یانه‌كه به ڕێنماییه‌كانی فیفا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی لاو بۆ ڕیزه‌كانی
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به پێی سزاكه، یانه‌ی چێڵسی له هه‌ردوو ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ و زستانه‌ی ساڵی داهاتوو ناتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی نوێ واژووبكات
هه‌روه‌ها فیفا سزایه‌كی مادی به بڕی شه‌شسه‌د هه‌زار فره‌نكی سویسری به‌سه‌ر یانه‌كه‌و پێنجسهدوده هه‌زار فڕه‌نكی سویسری به‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را سه‌پاند، یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكراشی كرد كه دوای سێ ساڵ لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی یانه له‌نده‌نیه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی چێڵسی پێشێلی ڕێنماییه‌كانی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانانی لاویان كردووه ، هاوكات ئه‌م سزایانه تیپه‌كانی خانمان و فوتساڵی یانه‌كه ناگرێته‌وه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.