یه‌كێتی تۆپی پێی پاراگوای به‌فه‌رمی ئێدواردۆ پێریزۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد
ئه‌م ڕاهێنه‌ره له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا شوێنی خوان كارلۆس ئۆسۆریۆی كۆلۆمبی ده‌گرێته‌وه كه له‌م مانگه‌داو به هۆكاری خێزانی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد
پێریزۆی ته‌مه‌ن چل‌ونۆ ساڵ پێشتر ڕاهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سیڤیلیه‌و ئه‌تله‌تیك بلباو بووه، له ده‌ستپێكی ئه‌ركه‌كانیشیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا كه هاوینی ئه‌مساڵ له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا پاراگوای له گڕوپی دووه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی كۆلۆمبیاو ئه‌رژه‌نتین و قه‌ته‌ر یاری ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.