Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 07:09

وەزارەتی دارایی چه‌ند ڕێنماییه‌کى سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنى ئۆتۆمبێلی حکومی به‌ فه‌رمانبه‌ران راگه‌یاند

له‌ نووسراوێكدا
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بە فەرمانبەران رێنماییەك دەردەكات.

  له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بە پێی رێنمایی دارایی ژمارە 3ی وەزارەتی دارایی كە لە 19ی 2ی 2019 دەرچووە تێیدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئەو رێنماییانە كراوە كە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  كە ئەو فەرمانبەرانەی ئۆتۆمبێلی حكوومیان پێ فرۆشراوە گوژمەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێتە پێشینە لەسەریان و بە 10 ساڵ و بە شێوەی 120 پشكی یەكسان و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە پارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە.


ده‌قی نووسراوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان : 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.