لەراگەیەنراوێكدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤى کەوتووە بەرێوەبەرایەتی ئاوى سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، بەهۆی چەند كێشەی تەكنیكی لەپڕۆژەی ئاوی سەرچنار بۆماوەی 48 كاتژمێر ئاو لە بەشێك لە گەڕەكەنەی شاری سلێمانی دوادەكەوێت.
ئاماژه بهوهش دهكات ئەو گەڕەكانەی كە ئاویان پێنادرێت بریتین لە گەڕەكەكانی (راپەڕین، ئیسكان، تووی مەلیك، مامۆستایان، عەلی كەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ، گۆیژە).
لهكۆتادا بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەن تا بەزووترین كات دابەشكردنی ئاو ئاسایی بێتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.