هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەچەند یانەیەكی شەوانە كردبوو و ئاسەواری فیشەكیش بەو یانانەوە دیار بووە .
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، شەوی 21یشوباتی 2019 ، لەناوسنوری گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی كەسێك پشێوی و ئاژەوە دروست دەكات و تەقە لەسێ یانەی شەوانە دەكات ،دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنەكە كرا و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد .
ئاماژه بهوهش دهكهن پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەرو وەرگرتنی كامێراكانی چاودێری و ناسینەوەی وێنەی تۆمەتبار توانرا لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر دەمانچەیەكدا كە بەتۆمەتبار بووە .
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، ك ، أ ) دانیشتوی شاری سلێمانی و لەدایكبووی 1987 ، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو بەپێی دوو مادەی 431 لەیاسی سزادانی عیراقی چارەنوسی دواخراوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.