سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئێمه و یه‌كێتی هه‌موو حزبەکان قەرزداری میلله‌تی خۆمانین، دەبێت ئه‌م قه‌رزه‌یان بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یش به یه‌ك ریزی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كا بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی به‌هێز.
فازل میرانی ، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگەیاند: ئێمه و یه‌كێتی هه‌موو حزبەکان قه‌رزاری میلله‌تی خۆمانین، دەبێت ئه‌م قه‌رزه‌یان بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌یش به یه‌ك ریزی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی به‌هێز، به سه‌رۆكایه‌تی كاك مسروور هه‌رێمكی به‌هێز به سه‌رۆكایه‌تی كاك نیچیرڤان ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌ك، ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌منیه‌ت و خه‌ڵكی خۆمان بپارێزین و ئه‌منیه‌تی میلله‌ت و ژیانی خه‌ڵك له ئه‌وله‌یاتی ئێمه‌دا بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێك ئایا ئێوه به جدی كار ده‌كه‌ن، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامدا گوتی: ئێمه 73 ساڵه به جی كار ده‌كه‌ین ده‌تانه‌وێت ئێستا به جدی كار نه‌كه‌ین.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند رۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەکێتی نشتمانی كوردستان کۆدەبنەوە.
هه‌ر له لێدونه‌كه‌یدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له رۆژی هه‌ژده‌ی شوبات هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام یه‌كێتی نشتیمانی به‌شداری تێدا نه‌كرد و بڕیاریشه گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی دووباره ده‌ستپێبكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.