له وڵاتی باشووری ئه‌فریقیا چێشتخانه‌یه‌كی بچووك كه ته‌نیا 6 كارمه‌ندی هه‌یه ، بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی باشترین چێشتخانه‌ی جیهانی پێده‌درێت .
ڤیستیڤاڵی IMG كه تایبه‌تە بە هه‌ڵبژاردنی باشترین چێشتخانه‌كانی جیهان ، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌چوو و تێیدا چێشتخانه‌ی (وۆڵفگات) له باشووری ئه‌فریقیا نازناوی باشترین چێشتخانه‌ی پێدرا.
وۆڵفگات چێشتخانه‌یه‌كی بچووكه، ته‌مه‌نی ته‌نيا دوو ساڵه و دوو كاتژمێر له شاری كیپ تاونی پایتەختەوە دووره ، له ناو یه‌كێك لە خانووه كۆنه‌كان دروست كراوه، ته‌مه‌نی خانووه‌كه 130 ساڵه و ئه‌و خواردنانه‌ی كه له‌و چێشتخانه‌یه دروست ده‌كرێت، هی ناوه‌خۆی وڵاتی باشووری ئه‌فریقیان .
هه‌ر له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی باشترین شێفی جیهان درایه ئالان باسارد بەناوی خه‌ڵاتی ئینستاگرامی ساڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.