دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی دۆستانه "له جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی" گه‌یشتووه‌ته ده‌ست جه‌نابی كاك كۆسره‌ت و به‌مزووانه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات و گوتەبێژی ئەو حیزبەش رایگه‌یاند: جەنابی کاک مەسعود نامەیەکی بۆ جەنابی کاک کۆسرەت ناردبوو، مەکتەبی سیاسی یەکێتیش بەڕێز و تەقدیرەوە وەریگرت، جەنابی کاک کۆسرەتیش نامەیەکی بە هەمان نەفەسی دۆستانە نووسیووەتەوە و بۆ جەنابی کاک مەسعودی ناردووە، وا پێدەچێت بەمنزیکانە هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و پارتی بەیەکەوە جارێکی دیکە کۆببنەوە.
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵ كۆبووەوە بۆ تاوتوێ كردنی ئەو پێشهاتانەی، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویاندا.
وتەبێژی یەكێتی ڕاشیگەیاند، وا پێدەچێت بەم نزیكانە هەردوو مەكتەبی سیاسی پێكەوە جارێكی دیكە دەست بەدانیشتن بكەنەوە.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتییش بۆ رێككه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، روونیكرده‌وه، یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی هه‌یه بۆ رێككه‌وتن كه 3 پاكێجه و هه‌ڵوێستیشیان روونه له‌و باره‌یه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌یان به پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.