Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 14:49

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوڕو باوکێک بوونە قوربانی

له‌ كۆمه‌ڵگای شكارته‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ی قه‌زای رانیه‌
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ كۆمه‌ڵگای شكارته‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ی قه‌زای رانیه‌ دوو كه‌سش به‌ ده‌مانچه‌ و كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له‌ كوڕ و باوكێك كردووه‌ و دوای گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ باوكه‌كه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كەوتوە، ڕایگەیاند: پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 4:30 خولەك لە كۆمەڵگای شكارتە سەر بە ناحیەی بێتواتە  قەزای ڕانیە دوو كەس بە چەكی جۆری (دەمانچە و كڵاشیكۆف ) بەهۆكارێكی نادیار تەقەیان لە كوڕو باوكێك كردوو هەردووكیان بریندار بوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: پاش بەڕێكردنیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دوایی چارەسەری سەرەتایی باوكەكە بەناوی ( م . ئـ . م ) لەدایك بووی ساڵی 1969پیشەی كاسب بەهۆی سەختی برینەكەی لەڕێگای سلێمانی گیانی لەدەستداوە، كوڕەكەشی بەناوی ( ش . م . ئـ ) لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە لە ژێر چاودێری پزیشكی دایە.

ئەوەش هاتووە: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەكان ئەو كوڕ و باوكە لەگەڵ دوو كەسەكە بۆتە دەماقاڵەیان و پاشان ئەم ڕووداوەی لێكەوتۆتەوە، لە ڕووداوەكەشدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیك ئاپ)دا گیراوە كە تاوانەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەردوو تۆمەتبارەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتون و هێزەكانمان لە هەوڵی دەسگیركردنیاندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.