وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئاشكرایكرد: به بڕوای مۆسكۆ كورد تیرۆریست نیيه .
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی چینی و ڤێتنامی ئاشكرای كرد، به بڕوای مۆسكۆ كورد تیرۆریست نیه و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنێكی پێشووی نێوان توركیا و سووریا ده‌بێ هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیش له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێ بۆ ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له سنووره هاوبه‌شه‌كان، جیا له‌وه‌ش پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا به چڕی له ناوچه‌ی ئارام بڵاوه‌ی پێ ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها لاڤرۆڤ دووپاتی كرده‌وه، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به مانای هیچ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی توركیا له ناو خاكی سووریا نایه‌ت، به‌ڵكوو له پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی و بێ كێشه‌دا ناوچه‌یه‌كی ئارام دیاریی ده‌كرێ و هێزی توركیا و سووریا و پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیایش ناوچه‌كه ده‌پارێزن، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره و واشنتن ده‌بێ به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تا پێویستی به ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌یه .
شیاوی ئاماژه پێدانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌تی كرده‌وه كه بۆچوونی هاوبه‌ش له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره هه‌بێ و به بڕوای مۆسكۆش هێزه كوردییه‌كان "تیرۆریست" بن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و بۆچوونه ته‌نیا هه‌ڵوێستی توركیایه و ئێمه‌ش له نیگه‌رانییه‌كانیان تێده‌گه‌ین .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.