ن/ كامه‌ران ابراهیم شێروانی
شوشتنه‌وه‌ی پاره بریتیه له كرداری خاوێنكردنه‌وه یاخود به یاسای كردنی بڕه پاره‌یه‌ك كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نایاسایی یاخود سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره به ده‌ستده‌هێنرێت، ئه‌م پارانه به چه‌ند ڕێگه‌ی نایاسایی وه‌كو مامه‌ڵه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، چاڵاكی تیرۆرستی ، وه‌به‌رهێنان له له چاڵاكی نایاسایی تر .
ئه‌م جۆره پاره‌یه به شێوه‌ی نقد (Cash) به ده‌ستی ئه‌م كه‌سانه ده‌گات له ڕیگای نایاسای بۆیه مامه‌ڵه پیكردنیان یاخود گواستنه‌وه‌یان له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر مه‌حالیشه. لێره‌دا خاوه‌نه‌كانیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پارانه وه هه‌روه‌ها به‌رگی یاسای ده‌كه‌نه به‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌ن.
هه‌ندێك جار ئه‌م پاره‌یه له سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسای وه شه‌رعیه‌وه به ده‌ستده‌هێنرێت به‌ڵام خاوه‌نه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له دانی باجی زۆر بپارێزن په‌ناده‌به‌نه به‌ر شوشتنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی خۆیان كه‌متر پیشانی حكومه‌ت بده‌ن.
به‌شیوه‌یه‌كی گشتی كرداری شوشتنه‌وه‌ی پاره به سێ قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت:
١-قۆناغی دانانی پاره (Placement Stage ) ئه‌م قۆناغه به قورسترین وه خه‌ته‌رترین قۆناغ داده‌نرێت كه‌ئه‌مه‌ش كه‌سه‌كه پاره‌یه‌كی زۆری له ده‌سته وه ناسینه‌وه‌ی زۆر ئاسانه، له‌م قۆناغه كه‌سه‌كه بۆ رزگار بوون له‌م پاره نه یاسایه په‌نا ده‌باته به‌ر بانك یاخود كڕینی مولكێك یان كڕینی سه‌یاره‌یه‌كی گران به‌ها له ڕێگه‌ی نه‌خت
٢-قۆناغی په‌رده‌پٶشكردن (Layering Stage) دوای قۆناغی دانانی پاره قۆناغی دووه‌م كه‌وا كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به زیاتر بزركردنی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش له ڕیگه‌ی به‌كار‌هێنانی بانك له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لكترۆنی له نێوان بانكه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات، له حساب بانكی وڵاتێك ده‌ی گوازێته‌وه بۆ بانكێكی تر.
٣-قۆناغی ڕاستكردنه‌وه (The Integration Stage) كۆتا قۆناغ له قۆناغه‌كانی شوشتنه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایی بریتیه له قۆناغی به یاسایی بوون و خاوێن بوونه‌وه‌ی پاره‌ی نایاسایه ، له دوایی ئه‌م قۆناغه به‌رگێكی یاسای ده‌كرێته به‌ر ئه‌م پاره‌یه زۆر به ئه‌سته‌می ده‌توانرێت ئه‌م پاره‌یه له پاره‌كانی تر جیابكرێته‌وه.
ئه‌م جۆره كردارانه سزای یاسای زۆر قورسیان له‌سه‌ره بۆیه كه‌سانی ئاسای وه هه‌ژار زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانن ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه‌ن ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌وا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زۆر وه سه‌رمایه‌داری به‌هێزن، ئه‌مانه ژینگه‌ی ئاڵۆزی هه‌ندێك وڵات وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه زۆر به ئاسانی بۆ ئه‌م جۆره كرده‌وانه به كارده‌هێنن.
له نه‌بوونی سیستمێكی بانكی به‌هێزو تۆكمه ژینگه‌ی عیراق وه كوردستان له‌باره بۆ ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و مامه‌ڵه بازرگانیانه‌ی كه‌وا له عیراق وه كوردستان له ڕێگه‌ی نه‌خت (Cash) ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌مه‌ش كار ئاسانی زۆر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری نایاسای وه شوشتنه‌وه‌ی پاره‌ی ڕه‌ش. بۆیه بۆ ڕێگری كردن وه به لایه‌نی كه‌م هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی شوشتنه‌وه‌ی پاره‌ی ڕه‌ش ده‌بێت سیسته‌مێكی بانكی زۆر تۆكمه دابنرێت. وه هه‌روه‌ها كاری جدی بكرێت بۆ گه‌رانه‌وه وه زیادكردنی متمانه‌ی هاوڵاتیان به بانكه‌كان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.