سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، خه‌ریك بوو بێ ئومێدییه‌ك په‌یدا ببێت له‌نێو خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی لای ھاووڵاتیان ره‌وانده‌وه، چونكه خه‌ڵك پێی وا بوو ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: كاتێك ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواره‌كانی دیكه ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به ھۆی ناكۆكیی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ١٨ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان، خه‌ریك بوو بێ ئومێدییه‌ك په‌یدا ببێت له‌نێو خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی لای ھاووڵاتیان ره‌وانده‌وه، چونكه خه‌ڵك پێی وا بوو ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: تا حكوومه‌تێكی به‌ھێز له ھه‌رێمی كوردستان پێك بێت، پارتی داوای له ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه به‌شداری له كابینه‌ی حكوومه‌تدا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی و یه‌كێتی به گشتی، په‌یامێكی گرینگ و له كاتی خۆیدا بوو، وه‌ڵامی كاك كۆسره‌تیش به‌رپرسیاره‌تی تێدا بوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له پێكھێنانی كابینه‌ی نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌موو كێشه‌كان ته‌نیا به دانوستان چاره ده‌كرێن.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، دكتۆر عه‌ره‌فات گوتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارتی و یه‌كێتی ده‌گه‌نه چاره‌سه‌رێك بۆ پێكھێنانی حكوومه‌ت و چاره‌كردنی ناكۆكیی نێوانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.