ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه بۆ قۆناغی سێیه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و چه‌كه بێ مۆڵه‌تانه له‌ناو ده‌بات، كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: کرد کە زیاتر لە 13 هەزار پارچە چەک دەستیان بەسەردا گیراوە و لەنێو بردراون.
له‌و باره‌یه‌وه سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند، له قۆناغی سێیه‌مدا زیاتر له 3 هه‌زار و 500 چه‌ك له‌ناوده‌برێن، كه هه‌ندێكیان له خه‌ڵك وه‌رگیراوه، كه مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان پێ نه‌بووه.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: هەڵمەتی هه‌ڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و ماوەی 6 مانگ دراوەتە خەڵکی تاوەکوو ئەو چەکانەی هەیانە، تۆماری بکەن، بە پێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
ئاشكراشی كرد، پێشتریش له دوو قۆناغی جیادا، زیاتر له 10 هه‌زار چه‌ك له‌ناو بردراون، ژماره‌یه‌كی زۆریش ده‌مانچه له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و نوێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.