باڵەخانەی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە کاتی کارکردن و لە کاتی تێکردنی چیمهنتۆ له سەقفەکەیدا رووخا و بووە هۆی برینداربوونی هەشت كرێكار.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی شوبات باڵەخانەی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە لە کاتی تێکردنی سەقفەکەیدا رووخاوە و لە ئەنجامدا هەشت کەس برینداربوون.
بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
بینای بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە دروست دەکرێت و ماوەیەک پێش ئێستا دەست بە دروستکردنی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.