بهیانی 25ی شوبات ئاهەنگی خولی 91هەمین دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار لە لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.
ئهم ئاههنگه لە هۆڵی " دۆلبی" کە لەساڵی 2001 دروستکراوە سازدەکرێت کە جێگای 3400 کەسی تێدا دەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی رابردوو مەراسیمەکە پێشکەشکاری سەرەکی تێدا نابێت كه جاری پێنجهمه ئهمه روودهدات .
خهڵاتی ئۆسكار جۆراوجۆرن و ساڵانە دەبەخشرێت بە باشترینەکانی سینەما، بەڵام خەڵاتی ئۆسکار بۆ ئەستێرەکانی سینەما جیاوازە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە بۆ هەر توانایەک تەنها یەک خەڵات پێشکەشدەکرێت.
پاڵێوراوانی باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن و پیاو بۆ خهڵاتی ئۆسكاری 2019 ئهمانهن " كریستیان بیل ، رامی مالك ، ویلیام دیڤۆ ، برادلی كوپهر ، ڤیگۆمۆرتینسینگن ، ئۆلیڤیا كۆڵمان ، لهیدی گاگا ، میلیسا ، یالیتیزا ئاباریسو و گلین كلۆز" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.