به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له گه‌نجێك كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی هاتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ 24-2-2019 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە گەنجێك كردبوو.
هاوڵاتی (ن ، م ، ع ) لەدایكبووی 1998 ،پیشەخوێندكار ، سكاڵای لەدژی كەسێكی نەناسراو تۆماركرد كە لەڕێگەی هاكەوە چۆتە ناوماسنجەری فەیسبووكەكەیەوەو وێنەكانی ناوی بردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی دەكات ئەگەر بڕی دوو هەزار دۆلار(2000$ ) ی پێنەدات.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر ئێوارەی ئەمڕۆ و لە سنوری قەزای سەید سادق توانراتۆمەتبار (س ، ع ، م ) لەدایكبووی 2000 ، دانیشتوی سەید سادق ،لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای ژمارە 6ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا ، لەكاتی دەستگیركردنیشی سەرجەم وێنەكان دەستی بەسەرداگیراوە كە بەنیاز بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی بكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.