له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ 47 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كه‌ن
پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،لەدرێژەی كار‌و چالاكییەكانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانییه‌وه، بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ئەو كەسانەی كە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە، لەماوەی 10 رۆژی ڕابردودا 47 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (446، 457، 443، 7ی خێزان، 23ی هاتوچۆ، 413، 444، 456) له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.