وتەبێژی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق یەحیا رەسول بە کوردستان 24 ی راگهیاندووه ، ھەولێر و بەغدا له سهر ھەماھەنگی ھێزەکانیان لە ناوچە جێناکۆکەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری عێراقیش دووپات دهكاتهوه، پێشمهرگه هێزێكی دهستوورییه و دوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان, پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکووک.
یەحیا رەسوول, وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دووپاتیكردهوه، ھەماھەنگی ئێمە لە چەند بوارێک دەبێت, یەکەم چەند ناوچەیەک ھەیە لە نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سەنگەرەکانی سوپای عێراق, ئەو ناوچانە کە ھەندێک شوێن فراوانیان ١٣ بۆ ٢٠ کیلۆمەترە چۆڵن، بۆیە تیرۆرستان دەیانەوێ بۆخۆیان بەکاری بھێنن، ھەربۆیە ئێمە لەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشمان دەبێت.
ئاماژه بهوهش دهكات لە ناوچە جێناکۆکەکان ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشمان دەبێت, کە تایبەتە بە جووڵەی ھێزەکانمان و ھەماھەنگی ئێمە و پێشمەرگە.
ههر لهبارهی پرسی گهڕانهوهی هێزهكانی پێشمهرگه بۆ ناوچه جێناكۆكهكان، تەحسین خەفاجی، بەرپرسی راگەیاندنی وهزارهتی بهرگری عێراق رایدهگهێنێت ، بەپێی دەستووری عێراق پێشمەرگە ھێزێکی ئەمنییە، یەکێکە لەو ھێزانەی بەرەوڕووی داعشبووەتەوە و خاکی عێراقی ڕزگارکردووە، بەشداری پێشمەرگە لە پاراستنی ئەمنییەتی ناوچە جێناکۆکەکان کارێکە دەستوور ڕێگەی پێداوە و ھیچ نیشانەیەکی پرسیاریشی لەسەر نییە.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.