له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ 25/2/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕی داعش له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ره‌تا راپۆرتی به‌شه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن و هه‌واڵگری و میره خوێندرایه‌وه و تێدا باس له رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی KTCC تیشك خرایه سه‌ر قۆناغه‌كانی مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه و ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن هاوپه‌یمان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانراوه.
له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نن ، هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هاوپه‌یمانانه‌وه تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی وڵاتی سوریا و رووداوه‌كانی شه‌ڕی داعش له‌و وڵاته.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.