Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 09:22

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەوزی ئەتروشی ده‌کات

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی
مەكتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەوزی ئەتروشی ده‌كات
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەوزی ئەتروشی كرد و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر فەوزی ئەتروشی، دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنوس، تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی، خوالێخۆشبوو(فەوزی ئەتروشی). 

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین. 

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (فەوزی ئەتروشی) تێكۆشەر و رۆشنبیر و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، چەندین بەرپرسیاریەتی لەبواری رێکخستن و پەیوەندییەکان و ئیداری دڵسۆزانە راپەڕاندووە و ھاوکات لە بواری راگەیاندن رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و لە رێی وتار و نوسینەکانیەوە خزمەتێكی زۆری كولتور و رۆشنبیری كوردی كردووە و لەو كاروانەی كاركردنیشیدا چەندین بەرپرسیاریەتی بەجێ گەیاندووە. 

كۆچی دوایی ئەو کادیر و رۆشنبیر و نووسەرە مایەی زیانێكی گەورەیە، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە. 

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت. 


مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.