دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان ئامارێكی تایبهت بهرێژهی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵانی 2017 و 2018ی بڵاوکردەوە و بەگوێرهی ئامارەکە رێژهی جیابونهوه له پارێزگاكانی ههرێم زیادی كردووه .
بە گوێرهی ئهو ئاماره ، ڕێژەى تەڵاق و جیابوونەوە لە هەولێر لە ساڵی (2017) دا (2985) حاڵەت بووه و لە ساڵی (2018) دا بووە بە(3598) حاڵەت، مانایی وایه (613) حاڵەت زیادیکردووە.
له پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2017)دا (1360) حاڵەتی جیابوونهوه له دادگا تۆمار كراوه، بەڵام لە ساڵی (2018) دا ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بهرز بۆتهوهو (4085) حالهت تۆمار كراوه، ئهمهش مانایی وایه (2725) حاڵەت زیادیکردووە.
لەپارێزگای دهۆك (1384) حاڵەت تۆمار كراوه ولە ساڵی (2018)دا (1509) حالهت تۆمار كراوه، مانایی وایه (125) حالهت زیادی كردووه.
هەر لەئامارەكەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم رێژەی هاوسەرگیری و رەزامەندی بۆ هێنانی ژنی دووەم لە ساڵی 2018 بەم شێوەیە بووە، لە پارێزگای هەولێر 15025 حاڵەتی هاوسەرگیری بووە .
هەروەها لەبارەی رێگەپێدان بە ژن هێنانی دووەم 36 حاڵەت بووە.
لە سلێمانیش رێژەی هاوسەرگیری 13836 حاڵەت بووە و ڕێژەی ڕێپێدان بە ژن هێنانی دووەم 48 حاڵەت بووە.
هاوكات لە پارێزگای دهۆک هاوسەرگیری 10902 حاڵەت بووە و ڕێپێدان بۆ ژن هێنانی دووەم 89 حاڵەت بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.