له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پشده‌ر له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌رین رایده‌گه‌یه‌نن ، ئەگەرچى لە ئێستادا ڕاوکردنى ماسى بە پێى ڕێنماییەکان و تەنها بە بەکارهێنانى (تۆڕ و قولاپ ) ڕێگە پێدراوە و لەبەرامبەردا بەکارهێنانى هەموو جۆرەکانى ( تەقەمەنى و تەزووى کارەبا و ژەهر ) لە هەموو کات و ساتێکدا قەدەغەیە و ڕێگە پێنەدراوە .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن لەئاکامى دەرچونى مەفرەزەکانی سنوری بەشى پۆلیسى دارستان وژینگەی پشدەر لە خاڵی چاودێری پڕۆژەی ئاوی خاس لەسنوری پشدەر توانیان ( ٤ چوار ) هاوولاتى لەکاتى ڕاوکردنى ماسى دا دەستگیربکەن ..... ئەو هاوولاتیانە بە بەکارهێنانى تەزووى کارەبا ڕاوى ماسی یان کردوە .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواى دەستگیرکردنیان دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆڕێکخراوە بەبڕریاری بەڕێز دادوەری لیکۆڵینەوە ڕاگیراون لەگەل سەرجەم کەل و پەلە بەکارهاتووەکان کەپێک هاتون لە (۲) مۆلیدەی کارەبای و (۲) کەڵەک چوپ و (٤) شۆرت وایەر، لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە..
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.