كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتی نائاسایی خۆی سازدەدات و لیژنەی یاسایی پێکدەهێنرێت
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕاگەیەندراوە، دانیشتنەکە تایبەت بە بابەتی پێکهێنانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.
ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌باره‌ى دانیشتنى ئه‌مرۆی په‌رله‌مانى كوردستان :
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ئه‌مرۆ سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/2/26ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمی بڕگه‌ى (1)ی ماده‌ى (16) و ماده‌ى (47)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، بڕیاریدا به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى ژماره (1)ى نائاسایى ساڵی یه‌كه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/2/26 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
منى نبى قادر هێمن احمد حمه‌صالح د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.