ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌نیازن مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ ماتۆڕسكیل ده‌ربهێنن، ده‌بێت سه‌ردانی نوسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری بكهنو پێنج وانه بخوێنن، دوای ئه‌وه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆریی‌و تهراییان بۆ ده‌كرێت.
موقه‌ده‌م (شیلان عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مۆڵه‌ت له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌ترافیك ئێف ئێمی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌نیازن مۆڵه‌تی شۆفێری ماتۆڕسكیل ده‌ربهێنن، ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێل به‌ده‌ستبهێنن، سه‌ردانی نوسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و فێرخوازانه لهنوسینگهكان پێنج وانه ده‌خوێنن، كه چواریان تایبه‌تن بههێماو وێنه‌كان‌و وانه‌كه‌ی تریش تایبه‌ت، ده‌بێت به‌یاساكانی هاتوچۆ، وتیشی:"هه‌رجاره نوسینگه‌یه‌ك سه‌ره‌ی دێت، لهنوسینگهكان وانه‌كان دهخوێننو باجیان بۆ ده‌كرێت، نرخی هه‌ر وانه‌یه‌كیش دوو هه‌زاره".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مۆڵه‌ت لهبهڕێوهبهۆرایهتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فێرخوازه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆرییان بۆ دهكرێتو دوای ئه‌وه‌ش له‌پاش هه‌فته‌یه‌ك، كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆرییان بۆ دیاریده‌كرێت.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.