یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بریاریدا به‌ده‌ست نیشانكردنی ئه‌لیخاندرۆ خۆسیه هیرناندیزی ناوبژیوان بۆ به‌رێوه‌بردنی یاری كلاسیكۆی لالیگا كه بریاره له‌دوو ئاداری داهاتوو رووبه‌رووی یه‌ك ببنه‌وه
ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و ناوبژیوانه له‌كاتێكدایه ناوبراو له‌م وه‌رزه‌دا بۆ چواره‌مین جاره كلاسیكۆی نیوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ئیسپانیا به‌رێوه‌ده‌بات، دوایین یاری ئه‌و ناوبژیوانه یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه بوو له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگیۆ بێرنابیۆ كه‌تیادا بارسه‌لۆنا به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ براوه‌بوو
له‌وه‌رزی رابردوو هیرناندیز یاری كلاسیكۆی له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ به‌رێوه‌برد كه به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆڵ به‌كۆتاهات، پێویسته بوترێت بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ناوبژیوانه له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو پانزه بۆ دووهه‌زارو شانزه له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگیۆ یاری كلاسیكۆی له‌نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره به‌رێوه‌بردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.