نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩ مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن فەیگن سەرقنسوڵ و شاندێکی قنسوڵخانەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا رەوشی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و ھەنگاوەکانی دوای ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لێکتێگەیشتن و پەیوەندی نێوان حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، خرانە بەرباس و، جەختکرایەوە کە لە بەرژەوەندی و خواستی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، خێراتربکرێن.
ھەر لەو دیدارەدا رەوشی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و زەرورەتی چارەسەکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بەگفتوگۆ، لە رێگای حکومەتی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز، گەنگەشەیان لەبارەوەکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.