پ- مه‌هدی داود.. تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ جارێكی دیكه سنووری هه‌رێمی كوردستانیان، به‌بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه تۆپباران ده‌كات.
درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بەبیانووی هەبوونی بنكەو بارەگاكانی پەكەكە هەریەك لە دۆڵی بێسنۆك و گەرویی سێگركایان بەرزایەكانی هەنداوی گوندەكانی لێلكان و بزینەو گوڕەشایان بۆردومان كرد.
جەعفەر سولێمان موختاری گوندی بوزینە بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: كە شەوانە بەردەوام فڕۆكەو هەلی كۆپتەرو تۆپخانەكانی توركیا بەرزایەكانی ناوچەكەو دەوروبەری گوندەكانیان بۆدوومان دەكەن كە بۆتە مایەیی ترس و بێزانی دانیشتوانی گوند‌و ئاوایەكانی ناوچەكە، هەروەها موختاری گوندی بوزینە گوتیشی: لەئەنجامی تۆپباران و بۆردومانی شەوی ڕابردووی سوپایی توركیا گولە تۆپێك لە نێو گوڕەشان كەوتوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.