Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 13:09

به‌ڤیدیۆ.. هاتوچۆی هەولێر سیستەمێکی نوێی کامێرا، لە ترافیکلایتەکان جێگیر ده‌کات

ئامانج لێی بەهێزیکردنی سیستەمی هاتووچۆیه‌
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سیستمی كامێرای جێگیر كە بە (لێدانی سزا) پەناڵیتی ناسراوە ئەنجامداوە و ئامانج لێی بەهێزیکردنی سیستەمی هاتووچۆیه‌ له‌شاری هەولێر.

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، لەڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە كە لەبارەی سیستەمێکی تازەی کامێرایە، کە لە ترافیکلایتەکان دادەنرێ، زانیاریی نوێی خستە ڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/2/2019، موقەدەم فازڵ حاجی، ڤیدیۆیەکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، لەسەر ڤیدیۆکەشدا نووسیویەتی: "لەم ڤیدیۆیە سیستمی تازەی کامێراکانی ناسراو بە لێدانی سزا، یان (پەناڵتی) خراوەتە ڕوو، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێرەوە دانراوە.

وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەو کامێرایانەی لە ترافیکلایتەکان دادەنرێن، وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێت، کە لە گڵۆپی سوور ناوەستن، ھەروەھا بەردەوامیش گرتەی ڤیدیۆیی شەقامەکان تۆمار دەکەن و ڕاستەوخۆ بۆ ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دەنێردرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.