پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباری بڵاوكرده‌وه كه ده‌ستدرێژیان كردبووه سه‌ر كچێك.
پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا هاتووه، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك كه خاوه‌نی دوو خێزانه، به‌هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه كچێكی 17 ساڵ ده‌ناسێت، دواتر په‌یوه‌ندی له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه.
ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر كچه‌كه ده‌یه‌وێ كۆتایی بهپهیوهندییهكهی بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه، به‌ڵام پیاوه‌كه رازی نابێت و به‌مه‌رجی پێدانی پاره به‌ڵێن ده‌دات كه وازی لێبهێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، له‌هه‌مان دۆسیهداو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە كورێكی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه به‌هه‌مانشێوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه هه‌بووه و دەستدرێژی كردۆتە سەری.
رونیشیكراوەتەوە، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بریاری دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.