ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: نابێت كاری په‌رله‌مان بووه‌ستێت، ئێمه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له رۆژی سوێند خواردن تا ئه‌مرۆش هه‌موو رۆژ ده‌چینه په‌رله‌مان ده‌وامی ئاسایی خۆمان ده‌كرد، فراكسیۆنی پارتی پابه‌ندترین فراكسیۆن بووه به ده‌وامی په‌رله‌مان، به‌ڵام هیچ كارێكمان به ده‌سته‌وه نه‌هاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه پێك نه‌هاتووه.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره 1ی نائاسایی له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو.
به‌هه‌مه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌ی دیڤچوون سه‌باره‌ت دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان میوان بوو گوتی: ئه‌مرۆ دانیشتنی نایاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بوو ده‌نگدان به لیژنه یاساییه‌كان، چوار مانگه دانیتشنی په‌رله‌مانی دواكه‌وتووه، له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، ئه‌مه له رووی شێوه‌ی ئیداری ته‌واوبووه، له رووی كاركردنه‌وه هه‌تا لیژنه‌ی یاسایی دروست نه‌كرێت، په‌رله‌مان ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بنێت، و هیچ كارێك بكات، بۆیه پێویست بوو لیژنه‌ی یاسایی دروست بكرێت، راسته له په‌یڕه‌و هاتوو له دوای 25 رۆژ له دروستكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌موو لیژنه‌كان دروست بكرێت.
ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی یاسایی دروست نه‌كرێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناتوانێت هیچ هه‌نگاوێك بهاوێژێت، ده‌ست به‌كات به‌كاره‌كانی خۆی، بۆیه ئه‌مرۆ پێویست بوو لیژنه‌ی یاسایی ده‌نگی پێ بدرێت.
كاكه عه‌بدوڵڵا گوتیشی له رووی یاساییه‌وه هیچ كه‌موكوڕیه‌ك متمانه‌دان به ده‌سته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بوو.
به‌هه‌مه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی گوتی: هه‌ندێك له حزبه‌كان به تایبه‌تی براده‌رانی یه‌كگرتوو داوایان كرد كه به‌پێی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بێت، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موو لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان له پێنج تا یازده ئه‌ندام پێك دێت ناكرێت له‌وه زیاتر بێت، ئێمه ئه‌گه‌ر له نێو په‌رله‌مان هه‌ژمار بكرێت 15 فراكسیۆنهمان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌ك و یه‌ك ئه‌ندامیان به‌ركه‌وێت له‌ڕووی یاسایی نابێت و لادانه له یاسا.
هه‌روه‌ها گوتی: له لیژنه‌ی یاسایی زۆربه‌ی حزبه‌كان به‌شدارن، جگه له یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ئیسلامی كورسیه‌كانی كه‌من.
به‌هه‌مه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا گوتی: به‌پێی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مان ئه‌و حزبانه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن بن ناتوانن سه‌رۆكایه‌تی هیچ لیژنه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه بگرن.
به‌هه‌مه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا له فراكسیۆنی پارتی گوتی: وه‌ك ئه‌ندامانی پارتی به‌ڵێنمانداوه زیاتر چاودێری وه‌زیره‌كانی پارتی بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.