به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان لە گشتاندنێكدا داوای ناردنی پێداچوونی مانگانەی وەزارەتەكان دەكات
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان كە گشتاندنی ژمارە 6 ی لەسەرەو واژۆی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره ڕایده‌گه‌یه‌نن كە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی خۆیان بنێرین بۆ وەزارەتی دارایی.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەكان لەماوەی 10 ڕۆژی كۆتایی هەر مانگێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بكرێت.
له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌ینن هەر وەزارەتێكیش دوابكەوێت، ئەوا وەزارەتی ناوبراو‌و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبن و پێشینەی مانگانەیان ڕادەگیرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.