میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه به ھۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له وێستگه‌ی سه‌ره‌كی قاھیره پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له ئاكامدا، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كانی پزیشكی و ئه‌منی بۆ میدیاكان ئاشكرایانكردووه كه ھه‌ر به ھۆی رووداوه‌كه‌وه، ١٥ كه‌سی دیكه برینداربوون.
ھه‌روه‌ھا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزببنه‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا روویداوه كه ئاگرێكی گه‌وره له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له وێستگه‌ی سه‌ره‌كی قاھیره كه‌وته‌وه.
لای خۆیه‌وه ده‌سته‌ی ھێڵی ئاسنین له میسر پشتڕاستیكرده‌وه كه به ھۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له وێستگه‌ی سه‌ره‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی قاھیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.