سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى وه‌رزش سه‌ر وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوانى هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، دوای چوار ساڵ له‌پێدانى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌یانه وه‌رزشیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه ، بڕی 2 ملیار دینار بۆ یانه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان خه‌رج كرا
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند ، له‌زووترین كاتدا ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر ته‌واوی یانه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌ست بهچاڵاكیهكانیان بكه‌نه‌وه و به‌شداری خول و پاڵه‌وانێتی یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان بكه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.