هێڵی ئاسمانی سعودییە گەشتەکانی نێوان وڵاتەکەی و پاکستانی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی داخستنی ئاسمانی ئیسلام ئابادەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/2/2019) هێڵی ئاسمانی سعودییە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەهۆی داخستنی ئاسمانی کۆماری پاکستانەوە، کۆمپانیاکەیان بڕیاریدا بە راگرتنی گەشتەکانی نێوان سعودییە و پاکستان، تا ئەوکاتەی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەڕووی فڕۆکەکاندا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پاکستان سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی لە هەریەکە لە فڕۆکەخانەکانی لاهور و موڵتان و فەیسەڵ ئاباد و سیالکۆت و ئیسلام ئاباد راگرت بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ هیندستان.
لە هەرێمی کشمیری جێناکۆک لە نێوان پاکستان و هیندستان، بەرەوپێشچوونی مەترسیدار هەیە، لە نوێترین پێشهاتیشدا بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هیندی، دوو فڕۆکەوان و هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.