"ڕێكان ئه‌حمه‌د" ده‌رهێنه‌رو شانۆكار و سینه‌ماكاری گه‌نجی كورد نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ولاتی كه‌ندا كرد.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێكانی ده‌رهێنه‌ر له نامه‌كه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی كه‌ندا داوای كردبوو كه‌وا ڕۆژێك دابنرێت بۆ ناساندن و پیشاندانی كلتوری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌له وڵاتی كه‌ندا ده‌ژیت.
چونكه زیاتر له ٥٠٠ كلتور و نه‌ته‌وه‌ی جیا جیا له وڵاتی كه‌نه‌دا ده‌ژین كه‌چی ڕۆژێك نه‌بوو بۆ ناساندن و پیشاندانی كلتوره‌كه‌ی خۆیان .
دوای گه‌یشتنی نامه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕێكان بۆ سه‌رۆكی كه‌ندا (جه‌ستن )، بیرۆكه‌كه‌ی قه‌بوڵ كرد بریاری دا رۆژێك بۆ نمایش كردنی كلتوری ئه‌و نه‌ته‌وانانه‌ی كه له وڵاتی كه‌ندا ده‌ژین.
كوردستان تیڤی/ كامران


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.