Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 11:00

هۆزە کوردییەکانى شەنگال و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا داواى هاوکارى کۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وله‌تى ده‌که‌ن

داعش 50 ئافره‌تى ئێزیدى له‌ ناوچەی باغۆز لە سوریا سەربڕیوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆنامەوانیدا، لوقمان گولی، وتەبێژی هۆزە کوردییەکانی شەنگال ئاشکرایکرد داعش 50 کچى ئێزیدى سەربڕیوە.

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، لوقمان گولى راگەیەندراوى هۆزە کوردییەکانى شەنگالى خوێندەوە و رایگەیاند، لە چەند رۆژى رابردوودا لە ناوچەی باغۆز لە سوریا، چەکدارانی داعش چەند تاوانێکیان ئەنجامداوە، کە ئەویش سەربڕینی 50 کچی ئێزدییە، کە لەساڵی 2014ـەوە بە دیلی لای ئەوانن.

لوقمان گولى، داواى لە هێزەکانی هاوپەیمانان و لەسەروشیانەوە ئەمریکا و هەموو ئەو هێزانە کرد، کە لەو ناوچەیە لەژێر سەرپەرشتی هاوپەیمانان شەڕی داعش دەکەن، چارەنووسی ستەملێکراوان ئاشکرابکەن و بەخێرایی دیلەکان بگەڕێننەوە".

وتیشى" داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەین بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاووڵاتیانی خۆی لەئەستۆبگرێت، بۆ گەڕان بەدوای ئەو کچە ئێزدییانە و گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدان یان روفاتەکانیان لەڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتە پەیوەندیدارەکان".
داوا دەکەین لە چارەنووسی بێسەروشوێنان بکۆڵنەوە کە تاوەکو ئێستا بەدیلگیراون لەلای داعش
 
وتەبیێژى هۆزە کوردییەکانى شەنگال وتیشى" داوا لە سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بە دیاریکراویش ئەنجومەنی ئاسایش و هاوکات نێردە و کۆنسوڵخانەکان دەکەین لە عێراق و سوریا لە چارەنووسی بێسەروشوێنان بکۆڵنەوە کە تاوەکو ئێستا بەدیلگیراون لەلای داعش.

لەلایه‌كى تره‌وه‌ له‌ راگەیاندراوێكدا سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 27/2/2019 بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بە توندترین شێوە ئەو كردەوەیەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی (باغوزی) سووریا ئیدانە و شەرمەزار دەكەین کە دژ بە 50 ئافرەتی ئێزدییە و بە دڕەندەترین شێوە سەر بڕاون.

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو تاوانە یەكێكە لە تاوانە وەحشیگەرییەكانی داعش لە كۆی ئەو تاوانانەی كە دژ بە خەڵك ئەنجامیان داوە، بەتایبەت ئێزدییەكان و داوا لە لایەنە پێوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوەكانیان بۆ ئاشكراكردنی لایەنە شاراوەكانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بخەنە گە، هەروەها كار بكرێت بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو قوربانیانە و ڕادەستكردنیان بە كەسوكارەكانیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.