Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 11:40

حکوومەتى هه‌رێم دوو پڕۆژەى گرنگ بۆ پەرستگای لالش جێبەجێ ده‌کات

٣٨٠ ملیۆن دینارییان بۆ تەرخان كراوە
کوردستان TV
100%


قایمقامی شارۆچكەی شێخان رایگه‌یاند" لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە گوژمەی ٣٨٠ ملیۆن دینار، دوو پڕۆژەی گرنگ بۆ پەرستگای لالش جێبەجێ دەكرێن.

شێخ سەردار شێح یەحیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوو پڕۆژەی گرنگ لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ پەرستگای لالش بە شێوەیەكی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن، ئەوانیش دروستكردنی رێگا بۆ پەرستگای لالش و پڕۆژەی ئاو بۆ پەرستگاكە و ئاودانی رەزوباغی پەرستگاكەن، كە ئەمەش سوودی زۆری بۆ پەرستگاكە دەبێت.

شێخ یەحیا گوتیشی، ئەو دوو پڕۆژەیە لە رێگای قایمقامییەت و پارێزگای دھۆكەوە جێبەجێ دەكرێن و گوژمەی ٣٨٠ ملیۆن دیناریشیان بۆ تەرخان كراوە، كە ئێستا ھەردوو پڕۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

قایمقامی شێخان گوتیشى"، ئەو دوو پڕۆژەیە دیاریی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن بۆ پەرستگای لالش و جێگای دەستخۆشین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.