سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌و گوتی، بۆ وه‌لانانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.
ناتانیاهو له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین كۆبوویه‌وه.
له به‌شه كراوه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به ڕووی میدیاكاندا، بنیامین ناتانیاهو گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سایه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ پوتیندا كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه.
ناتانیاهو چه‌ند تۆمه‌تێكی ئاراسته‌ی ئێران كرد‌و گوتی، "ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن. بۆ وه‌لانانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و رێگری كردن له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌باره‌ی له‌ناوبردنی ئێمه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین.
لای خۆیه‌وه ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند كه زۆر گرنگه پرسه‌كانی ئاسایش و دۆخی ناوچه‌كه‌مان تاوتوێ بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.