Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 11:40

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی کوردستان بڕیارێکى نوێی ده‌رکرد

له‌نووسراوێكدا
کوردستان TV
100%


له‌نووسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی باج له‌سه‌ر پارێزه‌ران 


نووسراوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كه‌واژۆی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتى و ئاسانكاری بۆ پارێزه‌رانى هه‌رێمی كوردستان بڕیاردرا به‌وه‌رگرتنى باج له‌پارێزه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت له‌ساڵی 2013 ى خه‌ملاندن تا ساڵی 2019 


1- %25 داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م پارێزه‌ران بكرێت 

2- 25 % داشكاندن بكرێت بۆ ئافره‌ت و پیاو ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كیان سه‌رچاوه‌ی داهاتییان هه‌بوو  وه‌یه‌كێكیان پارێزه‌ر بوو 


3- %30 داشكاندن بۆ پارێزه‌ری سه‌ڵت بكرێت 
 

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م داشكانه‌ تا به‌رواری 30 ى 6 ى 2019 كاری پێده‌كرێت 

1

شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.