له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی هه‌ژده‌هه‌می خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێی یاری له یاریگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
له شارۆچكه‌ی سه‌لاحه‌ددین یانه‌ی ئاراراتی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان به سیی خاڵ میوانداری یانه‌ی هه‌ندرێنی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند به بیست‌ودوو خاڵ ده‌كات، هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه بۆ ئه‌م یاریه خۆیان ئاماده‌كردوه به‌تایبه‌تی یانه‌ی ئارارات كه ته‌نیا سێ خاڵ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ جیای ده‌كاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی ئاكرێی خاوه‌نی دوایین خانه‌ی ریزبه‌ند به یازده خاڵ میوانداری یانه‌ی گازی باكوری خاوه‌نی خانه‌ی دوادزه‌م ده‌كات، گازی باكور شازده خاڵی هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌و یاریه ببینێت بۆ ئه‌ویه له ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان خۆی ده‌رباز بكات، له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانیش یانه‌ی شێروانه به برینداری میوانداری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پێشه‌نگی ریزبه‌ند ده‌كات، هه‌فته‌ی رابردوو شێروانه له به‌رده‌م هانده‌رانی دووچاری دۆڕان هات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان، بۆیه یاریزانان و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه چاویان له سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه تا دڵی هانده‌رانیان ئاشت بكه‌نه‌وه، هه‌رچی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره نایه‌وێت پێشه‌نگ له‌ده‌ست بدات به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆزو ئارارات له‌دوای ئه‌و دێن به‌جیاوازی سێ خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.