دوای دورخستنه‌وه‌ی كلۆد بۆیل له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لیسته‌رستی دوێنێ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه برندان رۆدجهرزی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه پێشكه‌ش به راگه‌یاندنه‌كان كرد بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی كلۆد بۆیل
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ته‌مه‌ن چلوشه‌ش ساڵه له ساڵی دوو ههزاروپانزه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لیڤه‌رپوول بوو و دواتر په‌یوه‌ندی به‌خولی سكۆتله‌ندا كرد‌و توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌لتیك بۆ دوو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك براوه‌ی نازناوی خولی سكۆتله‌ندا بێت
رۆدجه‌رز جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه خولی ئینگلته‌راو ئه‌مجاره‌یان له‌یاریگای كینگ پاوه‌ر ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لیسته‌رستی ده‌كات، لای خۆیه‌وه رۆدجرز له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی هه‌ستێكی زۆر خۆشم هه‌یه‌و ئه‌م چه‌ند رۆژه زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕی، به‌ڵام من ده‌زانم په‌یوه‌ندیم بهیانهیهكی گه‌وره كردوه كه لهماویهكی زۆر كورت زۆر به‌باشی پێشكه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.