لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان لهقایمقامیهتى قهزای ناوهندی ههولێر ڕایدهگهێنێت پشکنین بۆ5 شوێنی فرۆشتنی گیادەرمان ئەنجام درا لەسەنتەری شاری هەولێروناحیەی کەسنەزان .
ئاماژه بهوه دهكهن كه لەمیانەی بەدواداچوونەکاندابە هۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان وە نەبوونی مۆلەتی فەرمی ومەرجەکانی تەندروستی سێ شوێنی فرۆشتنی گیادەرمان دوو کۆگای دروست کردنی گیادەرمان داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە گیادەرمانی بێ ستیکەرو قاچاغ وقەدەغەکراو،
راشیدهگهیهنن ، لەدرێژەی بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی بەهەماهەنگی سەندیکای پزیشکان بەهۆی نەبوونی مۆلەتی فەرمی دوو نۆرینگەی پزیشکی داخران لەکۆمەلگای شاوێس وگەڕەکی هەولێری نوێ ، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.


شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.