له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دیاری كردووه بۆ هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك كه ببێته هۆی ده‌ستگیر كردنی حه‌مزه بن لاده‌ن كوڕی ئوسامه بن لاده‌ن.
ئاژانسی دۆیچه‌وێلێی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكراشی كرد كه له ئێستادا حه‌مزه بن لاده‌ن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی داهاتووی رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده.
هاوكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌نگی و گرته‌ی ڤیدیۆیی له سۆشیال میدیا داوای له هاواداران و لایه‌نگرانی كردووه ،له دژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه.
به‌م بۆنه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كردووه كه ببێته هۆی ئاشكرا بوون و ده‌ستگیر كرانی حه‌مزه بن لاده‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.