Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 12:25

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کەسێکی گونجاوە بۆ قۆناغی ئێستا

نێچیرڤان بارزانی: رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی لە عێراق بەردەوامە
نێچیرڤان بارزانی: سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کەسێکی گونجاوە بۆ قۆناغی ئێستا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌م كۆڕبه‌ندی هه‌ولێر لەژێر ناونیشانی (رێگاچارەكانی پرسەكانی ئاسایش و سەروەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، به‌ڕێوه‌چوو . 

كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتاری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش كرد و له‌ وتاره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق کەسێکی گونجاوە بۆ قۆناغی ئێستا. 

نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستی بنبڕکردنی بیری تیرۆر کرده‌وه‌ و رایگەیاند: پێویستە بۆ رێگرتن لە دووبارە و چەند بارەبوونەوەی تیرۆر، سیستەمی پەروەردە لە عێراق پێش بخرێت . 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاند: رێکخراوی تیرۆریستی داعش دۆخی هەموو جیهانی تێکدا و ئێستاش لە جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی لە عێراق بەردەوامە . 

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وێرانبوونی تەواوەتی مووسڵیشی بە نموونەیەکی مەترسیی داعش پێناسە کرد . 

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییه‌كانی هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند: حکومەتەکانی پێشووی عێراق لە 2003 تا 2018 مافەکانی گەلی کوردستانیان پێشێل کردووە و 55 ماددەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، کە مافەکانی گەلی کوردستان دەپارێزن، جێبەجێ نەکراون . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.